خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە گروپێکدرا کە (هیپاتیت سی) دۆزیەوە

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بە مایکڵ هەوغاتونی ئینگلیز، هارڤەی ئالتەر و چارلس ڕیجی ئەمریکی درا. ئەم گروپە (هیپاتیتی سی) دۆزیەوە.

وەک هەموو ساڵیک خەلاتی نۆبڵی پزیشکی دابەش کرا. ئەکادیمی نۆبڵی سوید خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی بە مایکڵ هەوغاتونی ئینگلیز، هارڤەی ئالتەر و چارلس ڕیجی ئەمریکیدا. ئەم گروپە (هیپاتیتی سی) دۆزیەوە.

بەهۆی کار و چالاکییە بەهێزەکانیان لە چارەسەری نەخۆشی هیپاتیدا، هەرسێ کەسەکە خەڵاتکران.

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی هەموو ساڵیک ٧٠ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی هیپاتیت دەبن و نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەست دەدەن. بەڵام دەوترێت ئاماری ڕاستەقینە زیاتر.

ف.ق