دادگاى ئەڵمانیا بڕیاریدا پویگدەمۆنت رادەستى ئیسپانیا بکات

دادگاى ئەڵمانیا بە پاساوى ئەوەى تاوانى ئەنجامداوە بڕیاریدا، کارلێس پویگدەمۆنت سەرۆکى کاتالان رادەستى حکومەتى ئیسپانیا بکات. دادگا تاوانى ئەنجامدانى "ڕاپەڕینى" بۆ پویگدۆمنت رەتکردووەتەوە.

 لە بریارى دادگاى شیلسویگ هۆلستاین دا هاتووە "سکاڵاى تۆمەتبارکردنى لەسەر تاوانی 'خراپ بەکارهێنانی بودجەى گشتی' دەکرێت پەسەند بکرێت، بەڵام رادەستکردنى بە تۆمەتى تاوانى راپەڕین قبوڵ ناکرێت".

دادگا بۆ کاروبارى رادەستکردنى پۆیگدەمۆنت ئاماژەى بە بڕیاری داواکارى گشتیى کردووە و رایگەیاندووە، تا ئەو کاتەى داواکارى گشتى بڕیار دەدات، پویگدەمۆنت سەربەستە.

کارلێس پویگدەمۆنت سەرۆکى پێشووى هەرێمى کەتەلۆنیا لە مانگى تشرینى دووەم و لە کاتى راگەیاندنى سەربەخۆیى بۆ کەتەلۆنیا و جیابوونەوەى لە ئیسپانیا، لە دوورخراوەیەدا ژیان بەسەر دەبات.

پویگدەمۆنت رووی لە بەلجیکا کردبوو، بڕیارى دەستگیرکردنى لەلایەن ئیسپانیاوە بۆ دەرکرا و رۆژی ٢٥ى ئازار لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا. پویگدەمۆنت دواتر بە کەفالەت ئازاد کرابوو و بۆ ئەوەى بڕیارى رادەستکردنەوەکەى روون بێتەوە، تاوەکو ئێستا لە بەرلینی پایتەختى ئەڵمانیایە.

ئەگەرپویگدەمۆنت رادەستى ئیسپانیا بکرێت، بە تۆمەتى ئەنجامدانى ریفراندۆمی ١ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، سزاى ٢٥ ساڵ زیندانیکردنى بەسەردا دەسەپێنرێت.

ر.م