رێککەوتنەکە ساڵی ٢٠٠٤ لە نێوان ئەمریکا و کەنەدا کاری پێدەکرا و بەپێی ئەو رێککەوتننامەیە پێدانی مافی پەنابەری بەو کەسانە قورس کرابوو، کە چووبوونە کەنەدا و داوای مافی پەنابەرییان کردبوو، بەڵام دادگای فیدراڵی کەنەدا ئەو رێککەوتننامەیە هەڵوەشاندەوە.
دادگا رایگەیاندووە، رێککەوتننامەکە لە دژی ماف و ئازادییەکانە لە کەنەدا و راشیگەیاندووە، مرۆڤ دەبێت خاوەنی ژیان، ئازادی و ئاسایش بێت.
بەپێی بڕیاری دادگا هەڵوەشاندنەوەى رێککەوتننامەکە بۆ ٦ مانگ بەردەوام دەبێت تاوەکو پەرلەمان لەوبارەیەوە کۆ ببێتەوە ئەویش بڕیاری هەڵوەشاندنەوەى تەواوەتی بدات.
ژ.ت