دادگه‌ییكردنی سه‌دان چه‌ته‌ی بۆكۆ حه‌رام ده‌ستی پێكرد
له نه‌یجیریا كه چه‌ندین ساڵه تێرۆری چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام تیایدا ڕووده‌دات، دادگه‌ییكردنی سه‌دان چه‌ته ده‌ستی پێكرد.
له نه‌یجیریا كه چه‌ندین ساڵه تێرۆری چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام تیایدا ڕووده‌دات، دادگه‌ییكردنی سه‌دان چه‌ته ده‌ستی پێكرد.
كاربه‌ده‌ستانی نه‌یجیریا ئاشكرایان كه كه دۆسیه‌یان كردووه‌ته‌وه بۆ دادگه‌ییكردنی سه‌دان ئه‌ندام و تۆمه‌تباری بۆكۆ حه‌رام و ده‌ست به دادگهییكردنیان ده‌كه‌ن.
دادگه‌ییكردنی چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام له شاری دیفای سه‌ر سنووری نه‌یجیریا ده‌ستی پێكرد. تۆمه‌تباران له‌سه‌ر تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستنی تێرۆر» و زۆر تاوانی دیكه دادگه‌یی ده‌كرێن. ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه دادگه‌یی ده‌كرێن، له زیندانه‌كانی شاری نیامه‌ی، كۆلۆ و كۆتبوكالهوه هێنراوه‌نه‌ته به‌رده‌م دادگه.
له هه‌رێمی دۆڵی چاد له‌سه‌ر سنووری نه‌یجیریا، چاد، كامیرۆن، ساڵی ٢٠٠٩ هێرشی چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام ده‌ستی پێكرد و ده‌یان كه‌س به‌هۆی ئه‌و هێرشانه مردن. له دژی چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سه‌ربازی ئه‌نجامدران و زۆرینه‌ی چه‌ته‌كان له‌ناوبران.
چه‌ته‌كانی بۆكۆ حه‌رام كه به تووندی هێرشیان ده‌كرده سه‌ر گونده‌كان و به كۆمه‌ڵ منداڵیان ده‌ڕفاند، ساڵی ٢٠١٤ ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌وان به‌یعه‌ت به چه‌ته‌كانی داعش ده‌ده‌ن.
s.m