داعش لە ئەفغانستان هێرشی کردە سەر پەرستگایەک: ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

چەتەکانی داعش لە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان هێرشیان کردە سەر پەرستگایەکی هندووەکان و کۆمەڵکوژیان تێدا ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەپەڵەدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بە پێی لێدوانێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، دەچەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر پەرەستگای هندوو-سیح.

بە پێی لێدوانەکە ٨٠ کەس رزگار کراون و هێرشبەرەکەشیان کوشتووە.

یەکێک لە نوێنەرانی پەرەستگای هندوو-سح لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە، لە کاتی ئەو هێرشەدا، ١٥٠ کەس لەو پەرەستگایەدا بوون. وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش دەڵێت لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش