رێکخراوى تەندروستیى جیهانی هەڵمەتێکى هۆشیارکردنەوەى لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستپێکرد

رێکخراوى تەندروستیى جیهانی (WHO) لە دژی زانیاری و دیمەنەکانى پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە دەستى بە هەڵمەتێک کرد.

رێکخراوى تەندروستیى جیهانی بۆ جیاکردنەوەى راستى و ناڕاستى لەبارەى بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستى بە هەڵەتێک کرد. رێکخراوەکە دەیەوێت لە هەڵمەتەکەیدا وەڵامی ئەو زانیاری و دیمانانە بداتەوە، کە لە تۆڕەکانى فەیسبوک و تویتەر بڵاو دەکرێنەوە.

یەکێک لە زانیارییەکان لەبارەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەوەیە، کە گوایە سیر لە دژی ڤایرۆسەکەیە و رێکخراوەکە وەڵامى ئەو بانگەشەیە دایەوە و رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نییە لەبارەى ئەوەى سیر لە دژی ڤایرۆسەکەیە.

رێکخراوى تەندروستیى جیهانی راشیگەیاند، دوکەڵی فیشەکە شێتە هیچ سوودێکى بۆ دژایەتیکردنى ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، بەڵام لە دژی بەکتریاکان بەسوودە.

رێکخراوى تەندروستیى جیهانی ئەوەشی راگەیاند، ئەو پۆست و نامانەى لە چین دێن هیچ زیانێکیان نییە، چونکە ڤایرۆسەکە ناتوانێت لەسەر ئەو کەلوپەلانە بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە.

ژ.ت