سندوقى نێودەوڵەتیى دراو: ئابووریى تورکیا بە خێرایى بەرەو داڕمان دەڕوات

جیان ماریا مەلسى فیراری بەرپرسى بەشى لێکۆڵینەوەى سندوقى نێودەوڵەتیى دراو (IMF) رایگەیاند، ئابووریى تورکیا بەرەو داڕمان دەڕوات.

جیان ماریا مەلسی فیراری بەرپرسى بەشى لێکۆڵینەوەى سندوقی نێودەوڵەتیى دراو (IMF) رایگەیاند، بەهۆی باردۆخى ئابووریى جیهانی، بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و دابەزینی بەهای لیرەى تورکی ئومێدیان بە ئابووریى تورکیا و گەشەسەندنى نەماوە.

راشیگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخەوە، کە روویداوە ئابووریى تورکیا بەخێرایى بەرەو داڕمان دەڕوات.

ئەوەشى وت "ئێمە چاوەڕێ بووین ئەمساڵ ئابووریى تورکیا ٤.٢ و ساڵى داهاتوو ٣.٩ گەشە بکات و ئەوەش بەپێى راپۆرتەکانى (DEG) و (IMG) پێشبینى کرابوو".

باسى ئەوەشیکردووە، ئێستا ئابووریى تورکیا بە دەست کۆمەڵێک قەیرانەوە دەناڵێنێت و ناتوانێت لە گەشە بەردەوام بێت و بەرەو داڕمان دەڕوات.

ر.م