سوپای لیبیا شاری دەڕنە-ی لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا کۆنتڕۆڵکردەوە

سوپای لیبیا لە ڕاگەیەنراوێکە فەرمیدا ڕایگەیاند کە سوپای لیبیا شاری دەڕنا-ی بەتەواوی لە دەستی چەکدارەکانی ئەلقاعیدە و داعش رزگارکردووە.

خەلیف خەفتەر فەرماندەی گشتیی ئەرکانی سوپای لیبیا ڕایگەیاند، شاری دەڕنا کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە  داگیرکرابوو لە ئۆپەراسیۆنێکی ٦ هەفتەییدا ئەو شارە بەتەواوی ئازادکراوە و ئیستاکە لە ژێرکۆنتڕۆڵی سوپای لیبیادایە و هێزەکانمان خەریکی پاککردنەوەی ئەوشارەن لە پاشماوەکانی ترۆریستەکان .

شاری دەڕنە کە ١٢٠ هەزار دانیشتووی هەیە و دەکەوێتە ڕۆژهەلاتی لیبیاوە لە ئاست بازرگانی و ئابووریدا یەکێک لە شارەگرینگەکانی لیبیا دیتە ئەژمار ،چەتەکانی داعش لەو شارەدا حکومەتی خۆیان ڕاگەیاندبوو.