سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان دە ساڵ بەندیخانە-ی بەسەردا سەپا

نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان بە تۆمەتی گەندەڵی سزای ١٠ سال بەندیخانەی بەسەردا سەپا.

پارێزەری نەواز شەریف ڕایگەیاند کە دادگەی نەهێشتنی گەندەڵی ١٠ سال بەندیخانەی بەسەرنەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستاندا سەپاندووە.

نەواز شەریف لە دادگەدا ئامادە نەبووە ودادگەی نەهێشتنی گەندەڵی سەرەڕای ١٠ ساڵ بەندیخانە ، نەواز شەریفی غەرامەی ماڵی کردووە. نەواز شەریف بە هۆی کڕینی بالەخانەیەک لە لەندەن خرایە بەردەم دادگە.