سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەرمینیا دەستگیرکرا

رۆبێرت کۆچاریان سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەرمینیا بە تۆمەتى ئەنجامدانى گەندەڵى و ساختەکاری، دەستگیرکرا.

بە تۆمەتى "سیستمى دەستووری پیشێڵکردووە" رۆبێرت کۆچاریان سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەرمینیا دەستگیرکرا. کۆچاریان لە ساڵانى ١٩٩٨ – ٢٠٠٨ سەرۆک کۆمارى ئەرمینیا بووە.

ئەگەر تۆمەتەکان بەسەر کۆچاریاندا ساغ بکرێتەوە، ئەوا سزاى ١٥ ساڵ زیندانیى بۆ دەردەکرێت. تۆمەتبارکردنى کۆچاریان بە ئەنجامدانى ساختەکاری، لە کاتى خۆیدا لیڤۆن تێرپەڤرۆسیان و لایەنگرەکانى، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە ساختەکارییەکانى کۆچاریان ئەنجامدابوو و رایانگەیاندبوو، کۆچاریان ساختەکاریى ئەنجامداوە.

کۆچاریان تەمەنی ٦٣ ساڵ پێش دەستگیرکردنەکەى رایگەیاندبوو، دەستگیردەکرێت، بەڵام بە بەردەوامی داکۆکى لە خۆی دەکات و لەو بڕوایەشدایە سەرکەوتوانە لەو تۆمەتانە رزگارى دەبێت.

سەرکیسیان کە ساڵی ٢٠٠٨ هاوپەیمانی کۆچاریان بوو و سەرکەوتنى بەدەستهێنابوو، تاوەکو مانگى ئادار لەسەر دەسەڵات بوو، بەڵام لە دواى خۆپیشاندانەکان سەرکیسیان ناچاربوو دەست لەکاربکێشێتەوە.

ر.م