سەرۆکی کەمپەینی هەڵبژاردنی ترامپ تاوانبار دەرچوو

مایکڵ کۆهێن پارێزەری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، لەگەڵ داواکاری گشتیی فیدرالیی لە نیویۆرک ڕێککەوت.

وەزارەتی دادی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە پرسی پێدانی پارە بەو ژنانەی کە پەیوەندییان لەگەڵ ترامپدا هەبووە لەبەرامبەر بێدەنگیبوونیان، دەکۆڵێتەوە. پارێزەری پێشووی ترامپ مایکڵ کۆهێن، بەو هۆیەوە چاودێریی دەکرا.

 یەک لەو تۆمەتانەی کە جۆن لە دادگادا دانی پێدا نابوو، ئەوەبوو کە 'لەسەر داوای پاڵێوراوێکی سیاسیی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا، پارە دراوە بە هەندێک کەس کە لەسەر ئابڕووچوونەکانی ئەو پاڵێوراوە بێدەنگ بن. ئەوەش پێشێلکردنی یاساکانی هەڵبژاردنە لە ئەمەریکا'. بەڵام ئەو پارێزەرە لە دادگادا ناوی پاڵێوراوەکەی ئاشکرا نەکرد.

سەرەڕای ئەوەی کە ناوی پاڵێوراوەکە نەهێنراوە، بەڵام دانپیادانەکەى پارێزەر مایکڵ کۆهێن لەسەر ئەو پرسە لە دادگادا، بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەکرێت ببێتە کێشە. ئەو دانپیادانەی پارێزەر مایکڵ کۆهێن بەمانای ئەوە دێت کە  کۆهێن دژ بە موەکیلەکەی خۆی کە دۆناڵد ترامپە، دەجوڵێتەوە.

نازانرێت کە داخۆ مایکڵ کۆهێن لەگەڵ رۆبێرت مولەر داواکاری گشتی گفتوگۆی کردووە یان نا، مولەر لەو بانگەشانە دەکۆڵێتەوە کە دەکرێن. ئەو بانگەشانەی کە گوایە ڕووسیا دەستی خستبێتە ناو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکاوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەڕێوەچوو.

هەریەک لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز بڵاویان کردەوە، کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان پارێزەری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا مایکڵ کۆهێن و داواکاری گشتی لە نیۆرک، مەرجە پارێزەر مایکڵ کۆهێن هاوکاریی بەرپرسانی باڵای فیدرالی وەک رۆبێرت مولەر بکات لە پێدانی زانیاریی.

دەوترێت دانپێدانانى مایکڵ کۆهێن لەسەر ئەو تۆمەتانە، دەکرێت ببێتە هۆی ئەوە، کە ٥ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانیکردنى بۆ ببڕدرێتەوە.

نوێنەرێکی پلەبەرز لە کۆمیتەی هەواڵگریى ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز دواوە و دانپیادانانەکەی ڕۆبێرت مولەری هەڵسەنگاندووە. ئەو نوێنەرە پلەبەرزە وتوویەتی "ئەو دانپیادانانانە نیشانی دەدەن ترامپ یاساکانی تایبەت بە دابینکردن و خەرجیی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی پێشێل کردووە".

پارێزەر مایکڵ کۆهێن پارێزەری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بوو، کەسی هەرە نزیک بووە لە ترامپەوە، پێشتر وتبووی بۆ پاراستنی دۆناڵد ترامپ، ئەگەر فیشەک بە ترامپەوە بنرێت ئامادەیە خۆی بداتە بەری. بەڵام پاش ئەوەی کە ئێف بی ئای هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، کۆهێن لەو قسانەی خۆی پەشیمان بوویەوە و دەستنیشانی کرد، دڵسۆزیی ئەو بۆ خێزانەکەی و وڵاتەکەی، لە پێش دڵسۆزیی ئەو دێت بۆ موەکیلەکەی کە دۆناڵد ترامپە.

بانگەشەکان دەربارەی گەندەڵیی باج لە کەمپەینی بانگەشەی دۆناڵد ترامپ پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ ، لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمەریکاوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

 لەو دۆسیەیەدا، قۆناغی دامەزراندنى لیژنەى دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر سەرۆکی کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا پاول مەنێفۆرت دەستیپێکرد. دیدار و دانیشتنەکانی نێوان ئەندامانی لیژنەی بڕیاردان لەو دۆسیەیە کۆتاییان هات.

لەو دۆسیەیەدا مەنێفۆرت لە ١٨ بابەت و خاڵ تۆمەتبار دەکرێت و تا ئێستاش ٨ پرسی لەسەر ساغبووەتەوە. پێنج پرسیان دەربارەی گەندەڵییە لە باج داندا، یەکێکیشیان تایبەتە بە ئاشکراکردنی بوونی ژمارە حسابی بانکیی لە بانکە بیانیەکان دا. هێشتا ئەندامانی لیژنەی بڕیاردەری دادوەری لەسەر ١٠ بابەتەکەى تر خۆیان ساغ نەکردووەتەوە.

ر.م