شوێنی گۆڕی دیكتاتۆر فرانكۆ ده‌گۆڕدرێت

به‌ فه‌رمانی حكوومه‌تی ئیسپانیا، شوێنی گۆڕی دیكتاتۆر فرانكۆ ده‌گۆڕدرێت.

دیكتاتۆر فرانسیسكۆ فرانكۆ، سه‌رۆكی پێشووتری ئیسپانیا له‌ ساڵی ١٩٣٦ - ١٩٣٩ له‌ كاتی شه‌ڕی ناوخۆ تا ساڵی ١٩٧٥ كاتی مردنی، چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی كرد و ڕێی بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و سته‌مكاری كرده‌وه‌.

گۆڕی فرانكۆ له‌ كه‌نیسه‌یه‌كی ناوچه‌ی ڤاله‌ ده‌ لۆس كایدۆسه‌. له‌ به‌رده‌م گۆڕی ناوبراو مۆنۆمێنتێكی گه‌وره‌ دروستكراوه‌. گرووپه‌ فاشیسته‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ بڕیاری حكوومه‌تی ئیسپانیا كه‌ له‌ دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن پارتی سۆسیالیست (PSOE) له‌ مانگی ئایاردا ده‌رچوو، ئێسك و پروسكی فرانكۆ له‌ گۆڕه‌كه‌ ده‌رده‌هێنرێن و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری ده‌كرێت.

ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ له‌و شوێنه‌ی دیكتاتۆر فرانكۆی لێ نێژراوه‌، مۆنۆمێنێتك بۆ قوربانیانی ده‌ستی دیكتاتۆریه‌تی فرانكۆ دروست ده‌كرێت.

s.m