شەڕی قەرەباخ: دانوستانەکان لە مۆسکۆ دەستیانپێکرد

لەسەر بانگهێشتکردنی ڤیلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسا، بەرپرسانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بۆ دانوستانەکان بۆ مۆسکۆ دەچن.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بۆ ئاژانسی ئەی ئێف پی ڕایگەیاند، "باکۆ و ئێریڤان بەشداری لە دانوستانەکانی مۆسکۆ دەکەن و ئامادەکاری کراون."

شەڕی قەرەباخ دوای ئەوەی ئازەربایجان بە پشتگیری دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی ئەیلول دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد، دەستیپێکرد.

ف.ق