فه‌ڕه‌نسا ستاتۆی ناوچه‌ی كۆرسیكای په‌سه‌ند نه‌كرد

ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕه‌نسا پڕۆژه‌ی دانپێدانان به‌ ستاتۆی ناوچه‌ی كۆرسیكا-ی فه‌ڕه‌نسای ڕه‌تكرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆك وه‌زیر ئێدوارد فیلیپه‌ مانگی شوبات سه‌ردانی كۆرسیكایان كرد، باس و خواسی ستاتۆی دوورگه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد. به‌ڵام به‌ زیهنیه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ڕێگری له‌م باسه‌ ده‌كات.

حكوومه‌ت جگه‌ له‌ پێدانی «هیوا» هیچ به‌ڵێنێكی به‌ كۆرسیكا نه‌داوه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كۆرسیكا گیله‌س سیمۆنی به‌تووندی ڕه‌خنه‌ی له‌و پڕۆژه‌یه‌ گرتبوو.

بۆ ئه‌وه‌ی ستاتۆی كۆرسیكا له‌ ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیدا بجه‌سپێنرێت، ٣ په‌رله‌مانتاری ناوچه‌ی كۆرسیكا پێشنیازێكیان پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام كۆمسیۆنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تی كرده‌وه‌. په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالیست فرانسوا پووپۆنی و په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی ده‌ریای سپی پشتیوانی خۆیان بۆ پێشنیازه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌ پڕۆژه‌كه‌ی خۆیدا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی، خاڵێكی تایبه‌ت به‌ كۆرسیكا جێگیر ده‌كات. به‌ڵام ئه‌ركی گۆڕانكاریكردن و قانوونه‌كان ده‌رباره‌ی بارودۆخی تایبه‌تی دوورگه‌كه‌ بۆ حكوومه‌تی پاریس ده‌هێڵێته‌وه‌. نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانیش كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمیی كۆرسیكا باڵاده‌ستن، ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن كه ده‌بێ‌ له‌ بابه‌تی بڕیارداندا ئه‌ركه‌كان به‌ كۆرسیكا بسپێردرێن.

له‌ دوورگه‌ی كۆرسیكا كه‌ له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا له‌ ده‌ریای سپی هه‌ڵكه‌وتووه‌، خه‌ڵك به‌ زمانی كۆرسیكا قسه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م زمانه‌ له‌ تۆسكانجا و لاتینی خواروو پێكهاتووه‌. ڕووبه‌ری كۆرسیكا ٨ هه‌زار و ٧٢٢ كیلۆ مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و ژماره‌كه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٣٣٠ هه‌زار كه‌سه‌.

فه‌ڕه‌نسا به‌ په‌یمانی ڤێرسای ١٧٦٨ كۆرسیكای به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ڕووی ئیدارییه‌وه‌ خاوه‌نی ستاتۆیه‌كی هه‌رێمییه‌ و له‌ ٢ شار پێكهاتووه‌.

s.m