فێستیڤاڵی کرێکاران لە دورهام دەستیپێکرد

فێستیڤاڵی کرێکارانی کانزاکان لە دورهامی بەریتانیا گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکارانی جیهانە و ئەمساڵ کراوەتە دیارى بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.

فێستیڤاڵی کرێکارانی کانزاکان لە دورهام دەستیپێکرد، کە گەورەترین فێستیڤاڵی کرێکارانە لە سەرتاسەرى جیهاندا.

ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە کراوەتە دیاری بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. لە چوارچێوەى فێستیڤاڵەکەدا لە شارى دورهامی بەریتانیا چالاکى سیاسی و هونەری بەڕێوەدەچن.

کۆنگرەى سەندیکاکانى بەریتانیا (TUC) پشتیوانى لە فێستیڤاڵەکە دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت سەدان هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بچنە دورهام و بەشدارى لە فێستیڤاڵەکە و کار و چالاکى و رێپێوان و ئاهەنگە گەورەکانی فێستیڤاڵەکەدا بکەن.

فێستیڤاڵی کرێکارانى کانزاکان لە دورهام (Durham Miners Gala) گەورەترین فێستیڤاڵى کرێکارانى جیهانە. فێستیڤاڵەکە بە فەرمی رۆژانی ١٤-١٦ تەمووز بەڕێوەدەچێت.

چاوەڕێ دەکرێت ٢٠٠ هەزار کەس بەشدارى فێستیڤاڵەکە بن. فێستیڤاڵی کرێکارانى کانزاکان لە دورهام ماوەی ١٣٤ ساڵە بە بەردەوامی لە بەریتانیادا بەڕێوەدەچێت.

ر.م