كۆڵن-ی ئه‌ڵمانیا؛ ده‌یان هه‌زار كه‌س بۆ عه‌فرین ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام
ده‌یان هه‌زار كه‌س له كوردستانیان و دۆستانیان، له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئیدانه ده‌كه‌ن.
ده‌یان هه‌زار كه‌س له كوردستانیان و دۆستانیان، له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئیدانه ده‌كه‌ن.
كورد، ڕێكخسته‌كانی چه‌پی تورك، لایه‌نه چه‌پ و دێمۆكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌رمه‌ن، چه‌ركه‌ز، ئاشووری، سووریانی و عه‌له‌وییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا، له پێش نیوه‌ڕۆوه له كۆڵن كۆبوونه‌ته‌وه.
ڕێپێوانه‌كه به دروشمی «له دژی مێتینگه‌ری و داگیركردن، هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه، هه‌موو شوێنێك به‌رخۆدانه»، له كاتژمێر ١١ له ئێبه‌رت پلاتز ده‌ستیپێكرد.
ڕێپێوانه‌كه ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو، دواتر له نزیك كڵێسای مێژوویی دۆم، به‌بیانووی هه‌بوونی ئاڵا و پۆسته‌ره‌كانی ئۆجالان ڕێیان له ڕێپێوانه‌كه گرت. چالاكییه‌كه به‌رده‌وامه و پۆلیس ئاماده‌كاری بۆ هێرش ده‌كات.
ش. م