له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا ٥٤ كه‌س به‌هۆی گه‌رما مردن

له‌ هه‌رێمی كوه‌به‌كی كه‌نه‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ٥٤ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ كه‌شوهه‌وا زۆر گه‌رم بووه‌. به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌رێمی كوه‌به‌ك ٥٤ كه‌س به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رما ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌. له‌و ژماره‌یه‌ ٢٨ كه‌سیان خه‌ڵكی شاری مۆنتریالن.

پێشبینی ده‌كرێت كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كه‌شوهه‌وای ئه‌و وه‌ڵاته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی. سه‌رۆك وه‌زیری كه‌نه‌دا جه‌ستن ترودۆ ڕایگه‌یاند: «به‌ دڵ و گیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوه‌به‌كم.» ترودۆ داوای له‌ هاوڵاتییان كرد كه‌ باشتر ئاگاداری خۆیان و خانه‌واده‌كانیان بن.

ساڵی ٢٠١٠ له‌ شاری مۆنتریال نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س به‌هۆی گه‌رما ژیانیان له‌ده‌ستدا.

s.m