٥ وه‌ڵات كه سنووریان له‌گه‌ڵ ده‌ریای خه‌زه‌ر هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ستاتۆیه‌ك بۆ ده‌ریای خه‌زه‌ر په‌یمانێكیان ئیمزا كرد. ئه‌و ده‌ریایه كه له ڕووی نه‌وت و غازی سرووشتییه ده‌وڵه‌مه‌نده، بووه خاوه‌نی ستاتۆیه‌ك كه له‌مه‌ودوا نه ده‌ریایه و نه ده‌ریاچه.
مه‌ڕاسیمی ئیمزاكردنی په‌یمانه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی كازاغستان نوروستان نازاربایه‌ڤ ده‌ستی پێكرد. نازاربایه‌ڤ به‌ر له ئیمزاكردنی په‌یمانه‌كه گوتی: «دیاریكردنی ستاتۆی ده‌ریای خه‌زه‌ر زۆر دره‌نگ كه‌وت. ماوه‌ی ٢٠ ساڵه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین په‌یمانێك ببه‌ستین.»
سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین ده‌رباره‌ی په‌یمانه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان لایه‌نگری په‌یمانه‌كه‌ن و ده‌ستیان به كارێكی وه‌ها كردووه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یمانه‌دا، ئه‌و وه‌ڵاتانه به به‌های ٥٠ ملیار دۆلار یه‌ده‌گیی نه‌وت و ٣٠٠ هه‌زار ملیار چوارگۆشه غازی سرووشتی دابه‌ش ده‌كه‌ن. ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌شێكی گرینگی ده‌ریای خه‌زه‌ر له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ش ده‌كرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گریگرۆی كاراسین ڕایگه‌یاند، ده‌ریای خه‌زه‌ر خاوه‌نی ستاتۆیه‌كی تایبه‌ته. خه‌زه‌ر له ستاتۆی ده‌ریا و ده‌ریاچه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی جیاوازتر ده‌بێت.
s.m