له ٣ی فێبرییه‌دا، خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ عه‌فرین ساز ده‌كرێت
نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانییەکانی هه‌نده‌ران ڕایانگه‌یاند، بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدانی عەفرین لە ڕۆژی ٣ی فێبرییە\١٦ رێبەندان رێپێوانی ملیۆنی ساز ده‌كه‌ن.
نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانییەکانی هه‌نده‌ران ڕایانگه‌یاند، بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدانی عەفرین لە ڕۆژی ٣ی فێبرییە\١٦ رێبەندان رێپێوانی ملیۆنی ساز ده‌كه‌ن.
بۆ خاوەندارێتی کردن لە بەرخۆدانی عەفرین، لە رۆژی ٣ی فێبرییە\١٦ی رێبەندان بە دەستپێشخەری بزووتنەوە جیهانییەکان کە بەشدارن لە «پلاتفۆرمی خاوەندارێتی کردن لە عەفرین» له ئاسیا، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا رێپێوانی جەماوەری ساز ده‌كرێت.
نوێنەرانی رێکخراوە کوردستانی و جیهانییەکان بە ئاژانسی هه‌واڵی فوراتیان ڕاگەیاند، له رۆژی ٣ی فێبرییە\١٦ رێبەندان بە رێپێوانێکی ملیۆنی لە شەقامەکان ده‌بن.
ئه‌ورووپا؛ هەموو شوێنێک ده‌كه‌ینه گۆڕه‌پانی بەرخۆدان
ڕۆژدا عوسمان، وتەبێژی ته‌ڤگه‌ری کۆمەڵگای دێمۆكراتی - ئه‌ورووپا ڕایگەیاند، ئێمە بێدەنگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتی لە هەمبەر کۆمەڵکوژی سوپای تورکیای داگیرکەر بە توندی شەرمەزار ده‌كه‌ین.
ناوبراو ڕایگەیاند چۆن گەلی ئێمە و هەموو هێزە ئازادیخوازەکان پاڵپشتی كۆبانێیان کرد، دڵنیام کە پشتی عەفرینیش بەرنادەن و تا سەرکەوتن پاڵپشتی بەرخۆدانی عەفرین دەبن.
خاوه‌ندارێتی لە عەفرین خاوه‌ندارێتی کردنە له مرۆڤایه‌تی
شەفەق ئارباجی، هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی كۆچبه‌ره بنده‌سته‌كان لە ئه‌ورووپا ڕایگەیاند، هەموو جیهان لە به‌رانبه‌ر داگیرکاریی تورکیا بێ ده‌نگن و بگرە لەسەر داگیرکردنی عەفرین رێکكەوتوون، ئەمەش شەرمەزارییهکی گەورەیە.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، رۆژی شەممە ٣ی فێبرییە\١٦ی رێبەندان ده‌كه‌ین بە ڕۆژی خاوه‌ندارێتی كردن لە عەفرین و داوا لە تەواوی چین و توێژەکان بە تایبەتی ژنان ده‌كه‌ین کە ڕۆژی شەممه کەس لە ماڵدا نەمێنێته‌وه و هەمووان بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی سوپای تورکیا لەسەر شەقامەکان بین.
بە بەرخۆدانی خۆمان سه‌رده‌كه‌وین
سۆزان رۆژئاڤا، ئەندامی ده‌سته‌ی به‌رێوەبەری پارتیی یه‌كێتیی دێمۆكراتی - په‌یه‌ده له ئه‌ورووپا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا بەپشت بەستن بە بێدەنگی وه‌ڵاتان بێ به‌زه‌ییانه دەستی كردووه بە کوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل لە عەفرین.
سۆزان رۆژئاڤا ڕاشیگەیاند، ده‌بێت گەلی ئێمە شەقامەکان چؤڵ نەكات و هەموو گۆڕەپانەکان بکەنە سەکۆی بەرخۆدان و پاڵپشتی لە عەفرین.
بڕیار وایە کە رؤژی شەممە رێکەوتی ٣ی فێبرییە\١٦ رێبەندان رێپێوانێکی به‌رفره‌وان لە هەموو شارەکانی ئه‌ورووپا، ئه‌مه‌ریكا و ئاسیا بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشی سوپای تورکیا له‌سه‌ر عەفرین ئەنجام بدرێت.
ش