له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ڕۆژاڤا به‌ڕێوه‌چوو

له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی ڕۆژاڤا ساز كرا و تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرا كه‌ پێویسته‌ ئه‌و مۆدێله‌ی له‌وێ به‌پشتبه‌ستن به‌ فكره‌كانی ئۆجالان خراوه‌ته‌گه‌ڕ، بپارێزرێت.

سه‌نته‌ری پێشكه‌وتنی كورد ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ڕۆژاڤا له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد. ڕۆژنامه‌وانی هۆڵه‌ندی ڤلادیمیر فان ڤیلگنبورگ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ ڕۆژاڤا ماوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی لایه‌نه‌سیاسییه‌ جیاجیاكان، ژماره‌یه‌كی زۆری ڕۆژنامه‌وان و ئه‌كادیمیست ئاماده‌ بوون.

«قه‌سه‌ده‌ مۆدێلی پێشكه‌وتووی پێشخست»

ڕۆژنامه‌وان ڤلادیمیر فان ڤیلگنبورگ گوتی، «سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ باكووری سووریا كێشه‌ش هه‌ن، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ی له‌ وه‌ڵاتانی دراوسێی باشتره‌. قه‌سه‌ده‌ (هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی) كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تیی گه‌لی كورد به‌رده‌وامه‌ له‌ تێكۆشان، پێشكه‌وتووترین مۆدێلی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ بونیاد ناوه‌. له‌ بواری مافه‌كانی ژنان، منداڵان، ئایین و دیموكراتی زۆر ده‌ستكه‌وت به‌دیهاتوون.»

ڤیلگنبورگ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داهاتووی هه‌رێمه‌كه‌ لێڵ ده‌كات. له‌وانه‌یه‌ دیسان شه‌پۆلی كۆچی په‌نابه‌ران ده‌ستپێبكات و له‌ هه‌رێمه‌كه‌ به‌رخۆدانی گه‌وره‌ بێته‌ ئاراوه‌.

«پێویسته‌ ئه‌و مۆدێله‌ی له‌سه‌ر فكره‌كانی ئۆجالان بونیاد نراوه‌، بپارێزرێت»

په‌رله‌مانتار لۆید ڕۆسه‌ل مۆیله‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان له‌ نیسانی ڕابردوودا سه‌ردانی ڕۆژاڤایان كردووه‌ و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌یان به‌ چاوی خۆیان بینیوه‌. ناوبراو گوتی، «هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ دژی ئه‌و مۆدێله‌ بنرێت كه‌ له‌سه‌ر فكره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دامه‌زراوه‌، نابه‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه‌.»

دیمه‌ن

s.m