لی فیگارۆ: فەڕەنسا لە پرسی تورکیادا متمانەی بە ناتۆ نییە

ڕۆژنامەی لی فیگارۆ چاوپێکەوتنێکی بڵاوکردەووە. لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە فەڕەنسا لەبەرانبەر ئەردۆغان بۆ پاراستنی سنوری دەریای ئەوروپا متمانەی بە ناتۆ و ئەڵمانیا نەماوە.

هادرین دیسوین بەرپرسی کێشە نێونەتەوەییەکانی وەقفی پۆینت – نیف بۆ ڕۆژنامەکە قسەی کرد و وتی،" فەڕەنسا لەبەرانبەر ئەردۆغان بۆ پاراستنی سنوری دەریای ئەوروپا متمانەی بە ناتۆ و ئەڵمانیا نەماوە."

ناوبراو وتیشی،"ئەگەر فەڕەنسا و هاوبەشەکانی تری لە دەریای سپی دەستیان بە جووڵی نەکردایە، وردە وردە تورکیا پاسەوانەکانی سنوری دەریاییمانی دیاری دەکرد. کاتیک فەڕەنسا و تورکیا بەرانبەر یەکتری بووەستنەوە، ئەوە بۆ ئەڵمانیای هاوکاریشمان دۆخێکی خراپ دەبێت. بەڵام بەم قەیرانە تێگەیشتین کە هاوبەشە ڕاستەقینەکانمان کێن  و ئەگەر قورزێکی گەورە بوەشێنرێت دەزانین کە متمانە بە کێ دەکەین. ئەگەر رێگا بدەین ئەردۆغان چەند کیلۆمەترێک پێشڕەوی بکات، ئەگەری هەیە هەموو دەریای ناوەڕاست و بەڵقان هەڵوەشێن."

ف.ق