لە ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە باری نائاسایی راگەیەندرا

بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ باری نائاسایی لە ئیسپانیا راگەیەندرا.

پیدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا بەهۆی پەتای کۆرۆنا (Covîd-19) باری نائاسایى راگەیاند.

سانچێز رایگەیاند، بەهۆی ئاستی قەیرانەکەوە ناچارن رێوشوێنی نائاسایى بگرنە بەر و لە شەوی شەممە بە دواوە بۆ ماوەى ٢ هەفتە هەموو وڵات دەخەنە کەرەنتینەوە.

سانچێز راشیگەیاند، تەنها بۆ چوونە سەر کار، خواردن کڕێن، دەرمان و نەخۆشخانەکان رێگا بە ئۆتۆمبێل دەدرێت لە ماڵەکان بێنە دەرەوە.

رۆیتەرزیش رایگەیاندووە، وەزارەتى کاری ناوخۆی ئیسپانیا بڕیاریداوە، پشکنین بۆ هەموو هێزەکانى پۆلیس بکات.

تاوەکو ئێستا لە ئیسپانیا ٥ هەزار و ٢٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەپێى ئەو ئامارە فەرمییانەى تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە ١٣٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ژ.ت