لە ئەڵمانیا ٤١١٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤٩کەسیش گیانیان لەدەستدا

ئینیستیتۆی ڕۆبێرت کۆچ ڕایگەیاند، لە ئەڵمانیا بە تەنها لە ڕۆژێکدا ٤١١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بە گشتی ١٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لۆزر ویلر سەرۆکی ئینیستیتۆی ڕۆبێرت کۆچ کە لە ئەڵمانیا لە بواری نەخۆشیە ڤایرۆساویەکاندا کار دەکات کۆنگریەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، لە دەرەوەی ئەڵمانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە گشتی ٣٦ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لە ئیتاڵیا زۆرترین حاڵەت تۆمارکراون. هەروەها وتی، لە ئیتاڵیا تا ئیستا ٦٣ هەزار و ٩٢٧ کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون.

بە پێی ئاماری ئینیستیتۆکە کە لە دەزگا تەدروستیەکانی ئەڵمانیا وەریگرتووە، لە ئەڵمانیا لە ڕۆژێکدا ٤١١٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بە گشتی تا ئێستا لەو وڵاتە ٣١ هەزار و ٥٥٤ حاڵەت تۆمارکراون و ١٤٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق