لە بۆرکینافاسۆی بە هۆی هێرشی چەتەکانەوە بە سەدان هەزار کەس کۆچیان کرد

لە بۆرکینافاسۆی بە هۆی هێرشی چەتە ئیسلامیە توندڕەوەکانەوە، دەوترێت لە ماوەی ساڵێکدا ٧٧٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و ئاوارە بوون.

لە بۆرکینافاسۆی کە دەکەوێتە ئەفریقای ڕۆژئاوا بە هۆی هێرشی ئیسلامیە ڕادیکالەکانەوە بە سەدان هەزار کەس کۆچیان کردووە.

بە پێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٠ ملیۆن کەسە، زیاتر لە ٧٧٠ هەزار کەس کۆچیان کردووە.

بە پێی ئامارەکە تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ١٥٠ هەزار کەس ماڵ و حاڵیان بەجێهیشتووە.

باسی ئەوە دەکرێت، بە هۆی نائارامی و مەترسیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ خەڵکی زیاتر ماڵ و حاڵیان بەجێدەهێڵن و ڕێکخستنی کۆچی نێودەوڵەتیش باسی ئاوارەبوونی نزیکەی ٧٩٠ هەزار کەس دەکات.

ف.ق