لە بەلجیکا پۆلیس ژنێکى هێرشبەری بریندار کرد

لە شاری گاند لە وڵاتى بەلجیکا ژنێک بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر ٢ کەس. پۆلیس تەقەى لە ژنەکە کرد و لە دەستەوە برینداریانکرد.

بەپێى میدیاکانى بەلجیکا، رووداوەکە ئێوارەى یەکشەممە روویداوە و ژنێک بە چەقۆ ٢ کەسی بریندار کردووە، بەڵام برینەکانیان قورس نییە. یەکێک لە بریندارەکان چەقۆکەکە بەر سکی کەوتوە و لە گەدەوە بریندار بووە.

پۆلیس لە بەرامبەردا تەقەى لە ژنە هێرشبەرەکە کردووە و لە دەستەوە برینداریان کردووە. داواکارى گشتیى بەلجیکا رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوە نییە "رووداوەکە تیرۆریستى بوو بێت".

بەگوێرەى میدیاکانى بەلجیکا ئەو رووداوە، رووداوێکى "گرنگ" بووە و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بەردەوامە. سەرباری ئەوەش لەبارەى رووداوەکەوە زانیاری ورد و روون بڵاونەکراوەتەوە.

ژ.ت