لە دواى کۆبوونەوەى پوتین و ترامپ "سیخوڕێکى" رووسیا لە ئەمریکا دەستگیرکرا

کاریگەریی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا و ڕووسیا لە هێلسنکی بەردەوامە. ڕاگەیەندرا هەمان ڕۆژ سیخوڕێکی ڕووسیا دەستگیر کراوە.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین، دوێنێ لە شاری هێلسنکی پایتەختی فنلەندا کۆبوونەوە. دیدارەکەیان ماوەی دوو کاتژمێری خایاند. سەرەڕای ئەوەی ڕاگەیەندرا کە ئەو دیدارە بە 'ئەرێنی' دەرباز بووە، بەڵام دەزانرێت  کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامن.

هەمان ڕۆژ و پاش دیداری نێوان ترامپ و پوتین ڕاگەیەندرا، سیخووڕێکی ڕووسی لە ئەمەریکا دەستگیرکراوە، کە بۆ حکومەتی ڕووسی کاری کردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دادی ئەمەریکا، ژنێکی ڕووسیی تەمەن ٢٩ ساڵ کە بۆ حکومەتی ڕووسیا کاری دەکرد دەستگیرکراوە.

هەر لەو راگەیاندراوەدا هاتووە، ئەو ژنە رووسییە ئەکدار کرابوو بۆ ئەوەی خۆی بخاتە ناو ریزى حیزبە سیاسییەکانەوە.

ئەو ژنە کە بە سیخووڕی تۆمەتبار کراوە، ڕۆژی یەکشەممە دەستگیرکرا و سبەینێ ڕۆژی چوارشەممە دەبرێتە بەردەم دادوەر.

ر.م