لە ستۆکهۆڵم یادی شەهید زیلان کرایەوە

زەینەب کیناجی( زیلان) کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە دەرسیم لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر چالاکی فیدایی ئەنجامدا و لەناو نەمراندا مایەوە، لە ستۆکهۆڵمی سوید لە مەراسیمێکدا یادی کرایەوە.

بەدەسپێشخەری مەجلیسی ژنان- کورد- ئامارا لە سالۆنی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد مەراسیمێکی ڕێزلێنان بەڕێوە چوو. مەراسیمەکە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد.دوای ئەوە بە سینەفیزیۆنێک باس لە تێکۆشان وقارەمانیەتی ژنە تێکۆشەری کورد شەهید زیلان کرا.

لە مەراسیمەکەدا چەندین وتار پێشکەش کرا و وترا: ئەو ژنانەی کە ئیستا لەسەر ڕێبازی شەهید زیلان خەبات دەکەن ئەمڕۆ بوونەتە پێشەنگی شۆڕشی  ژنانی جیهان."

مەراسیمەکە بە درووشمی ' شەهید نامرن' ، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی پێهات.

ک-ش