لە فەرانسا وئەڵمانیا چالاکی بۆعەفرین بەردەوامە
لە زۆربەی شارەکەنی وڵاتانی سوید،فەرەنسا وئەڵمانیا بۆ پشتیوانی کردن کردن لە بەرخۆدانی عەفرین چالاکی ئەنجام درا وهێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین شەرمەزار کرا.
لە زۆربەی شارەکەنی وڵاتانی سوید،فەرەنسا وئەڵمانیا بۆ پشتیوانی کردن کردن لە بەرخۆدانی عەفرین چالاکی ئەنجام درا وهێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین شەرمەزار کرا.
لە شاری ؛ژۆنکۆپینگ- سوید رێکخستنی گەنجانی حیزبی سوسیال دیموکراتی سوید کە لایەنی سەرەکییە لە حکومەتی هاوپەیمانی سویدە ،بۆ پاڵپشتی کردن لە بەرخۆدانی عەفرین وشەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین رێپێوانێکیان ساز کرد.
هەروەها لە شارەکانی کۆنگاڵڤ، هانۆفێر-ی ئەڵمانیا کۆردستانیان بە ڕێپێوانی گرسەیی هێرشەکانی سوپای تورکیایان بۆسەر عەفرین شەرمەزار کرد وداوای هەڵوێستی کارای وڵاتە ئۆروپاییەکانیان کرد کە گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی هاولاتیان مەدەنی عەفرین.
لە شاری پیر پیگانی فەرەنسا ژمارێک حیزب ولایەنی سیاسی و مەدەنی چالاکیێکیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین رێکخست.
و داوایان لە حکومەتی فەرانسا کرد کە لە هەمبەر کۆمەلکوژی ژن، منداڵ وکەسانی مەدەنی لە عەفرین بێ دەنگ نەمێنێت و پێش لە کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی بگرێت.