لە فەڕەنسا ناڕەزایی بەرامبەر ڕیفۆرمی خانەنشینی بەردەوامە

لە فەڕەنسا ناڕەزایی گەل لەدژی پلانی ڕیفۆرمی خانەنشینی دوو مانگە بەردەوامە. دوای هەفتەیەک لە بێدەنگی جارێکیتر خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردەوە.

لەگەڵ ناڕەزاییەکان، ئیمانوێل ماکڕۆن سوورە لەسەر ئەوەی ڕیفۆرمی خانەنشینی جێبەجێ بکات. ناڕەزاییەکانیش بەردەوامن.

بە پێی ڕاگەیەنراوی پۆلیس، دوێنێ ١٢١ هەزار کەس بەشداریان لە چالاکیەکاندا کردووە لە هەموو وڵات. بە پێی زانیاریەکان لە پاریس ١٥ هەزار کەس بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.

بە پێی لێدوانی سەندیکاکان، دوێنێ ١٣٠ هەزار کەس بەشداریان لە خۆپیشانداندا کردووە.

هێزەکانی پۆلیس ڕایانگەیاند، لەچاو هەفتەی ڕابردوو، ژمارەی خۆپیشاندەران ١٠٪ زیادیکردووە.

ف.ق