لە لوزیرنی سویسرا لەدژی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوا چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری لوزیرنی سویسرا  لە چالاکی دژی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوادا، داوای سیستمێکی ژینگەپارێز و ئازاد لەدژی نەژادپەرستی و کۆتایی هێنان بە قەیرانی کەشوهەوا کرا.

لە لوزیرنی سویسرا، فیدراسیۆنی سەندیکای لوزیرن، جۆسۆ، سەوزە گەنجەکان، سەوز، ریسۆلوت، ناوەندی کۆمەڵگای کورد، لوزیرن ئین تراسیشن، پسایجۆلۆگیستس گۆر فیوچەر، سۆلینیتز، مانگرتنی ژن و مانگرتنی کەشوهەوا، پارتە سیاسیەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوەکانی پەنابەران و بە گشتی ١٢ رێکخراو پێکەوە چالاکیان ئەنجامدا.

لە جالاکیەکەدا ئاماژە بە هەڵوێستوەرگرتن لەدژی زیادبوونی نەژادپەرستی  و قەیرانی کەشوهەوا لە وڵاتانی ئەوروپا کرا.

چالاکوانان کە لە ویستگەی شەمەندەفەر لە ناوەندی شار کۆبوونەوە، بە دروشمی ' دروستکردنی جیهانێکی ژینگەپارێز و ئازاد' تا ناوەندی شار ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان کە لەبەردەم پەرلەمانی کانتۆنەکە و ناوەندە گرنگەکان وەستان، بڵاوکراوەیان خوێندەوە و داوای کۆتاییهێنانی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوایان کرد.

ڕێپێوانەکە ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو و ڕێپێوانەکە بە خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکان کۆتایی هات.

ف.ق