لە لیبیا ٢ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا هێنرانە خوارەوە

سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند، لە چەندین خاڵدا لە حکومەتى هاوپەیمانیی نیشتمانییان داوە و ٢ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى هێرشبەری دەوڵەتى تورکیشیان لە ئاسمانەوە هێناوەتە خوارەوە.

نوسینگەى زانیارییەکانى فەرماندەیی گشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا (ANL) رایگەیاند، لە چەندین شوێندا عەمبارەکانى چەکی هێزەکانى حکومەتى هاوپەیمانیی نیشتمانی (HMN) یان کردووەتە ئامانج و لە ناویان بردوون.

سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند، ناوچەى باشووری شاری بۆکەرین هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر چەند شوێنێک. هێرشەکەیان بە ناوی "تەیرەن ئەبابیل" لە دژی حکومەتى هاوپەیمانیی نیشتمانی لە بەردەوامیی هەیە.

چەکەکانى دەوڵەتى تورکیش لە ناوبران

ئەوەشی راگەیاند، لە هێرشەکانیاندا ئەو چەکە قورسانەیان کردووەتە ئامانج، کە دەوڵەتى تورک بۆ هێزەکانى حکومەتى هاوپەیمانیی نیشتمانی ناردبوو و چەکەکانیان لە ناو بردووە.

بەپێی راگەیاندراوەکى سوپای نیشتمانیی لیبیا، ٢ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى هێرشبەری دەوڵەتى تورک لە نزیک بنکەى ئاسمانیی وادی هێنراونەتە خوارەوە.

ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای نیشتمانیی لیبیا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شۆک و گورزی گەورەیان بۆ ئەردۆغان و چەتەکانى دەبێت، کە دەیانەوێت لیبیا پارچە پارچە بکەن.

ژ.ت