لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ئێران بۆ سێهەم جار تەقینەوەیەکی دیکە رووید

دوای روودانی دوو تەقینەوەی جیاواز لە ناوەندێکی ئەتومی و ناوەندێکی سەربازی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمجار لە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی کارەبا تەقینەوەیەک روویدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی کارەبای ئێران بە ناوی 'زڕگان' لە پارێزگای خوزستان لە نزیک شاری ئەهواز ڕوویدا و ئاگرێکی گەورە لێکەوتەوە.

ئیبراهیم قەنبەری سەرۆکی ئاگرکوژێنەوەی ئەهواز بە ڕاگەیاندناکانی ئێرانی وتووە: تەقینەوەکە کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ (بە کاتی ئێران)، ڕوویداوە و هۆکاری ڕووداوەکەش تەقینەوەی ترانسێکی کارەبا بووە.

هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران باس لە کوژاندنەوەی ئاگری تەقینەوەکە دەکەن.

ئەمە چەندەمین تەقینەوەیە کە لە ناوەندە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی ئێران لە ماوەی ڕابردوو ڕووبدات، پێشتر لە ناوەندێکی سەربازیی لە نزیک تارانی پایتەخت ڕوویدا، دوای ئەوەش تەقینەوە لە ناوەندێکی ئەتۆمیی ئێران لە پارێزگای ئیسفەهان ڕوویدا.

لەسەر تەقینەوە لە ناوەندە ئەتۆمییەکە باس لە هێرشی سایبری یان ئاسمانی ئیسرائیل دەکرێت، ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بۆ ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند: هۆکاری تەقینەوەکە ڕوون بووەتەوە، بەڵام بەهۆی لەبەرچاوگرتنی باری ئاسایش و ئەمنی هۆکارەکە ڕاناگەیەندرێت.

ز.ش