لە نزیک ئاوەکانی ئیسپانیا ١٣ کۆچبەرخنکان

لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆرلە کۆچبەرانی ئەفریقی بەنیازن لە ڕێگەی ئیسپانیاوە خۆیان بگەێننە ئەورووپا، ڕاگەیەنرا کە لە ئاوەکانی نێوان مراکیش وئیسپانیادا ١٣پەنابەرخنکاون.

ڕاگەیەنرا کە لە نزیک ئاوەکانی شاری مەلێلا کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی فاس ژمارەیەک پەنابەرکە بەنیازبوون خۆیان بگەێننە ئیسپانیا خنکاون.

بە وتەی بەرپرسانی ئیسپانیایی لە کۆی ئەو ٩٣ پەنابەرەی کە لەناو بەلەمێکدا بەنیازبوون خۆیان بگەێننە ئیسپانیا ٨٠ پەنابەرڕزگارکراوە و ١٣ پەنابەری دیکە خنکاون.

ساڵانی پێشوو پەنابەران بەزۆری لەڕێگەی ئیتالیا ویونانەوە هەوڵیان دەدا کە خۆیان بگەێننە ئەورووپا. بەڵام ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆرپەنابەرڕێگە ئیسپانیایان هەڵبژاردووە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەی کۆچ نێونەتەوەیی کە سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانە ئەمساڵ بەلانی کەم ٤٧هەزار پەنابەرخۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا وزیاتر لە ٥٦٤ پەنابەریش لە ئاوەکانی دەریای سپیدا خنکاون.

ک-ش