لە هیندوستان بەهۆی باران بارینەوە ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە وەڵاتی هیندوستان لەماوەی یەکساڵدا بەهۆی باران ولافاوەوە ١٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی هەواڵی(   AFP ) کە لەسەرچاوە فەرمییەکانەوە زانیاری وەردەگرێت،ئاماری قوربانیانی بارانەکانی ئەمساڵی هیندوستانی ئاشکرا کرد.

لە کاتی باران بارینی مانگەکەنی حوزەیران وئەیلوول/پووشپەڕ وخەرمانان، نزیک بە ١٢٠٠ گیانیان لەدەستداوە و ١٠٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. تەنها لە ٥ ئیالەت هەزارکەس گیانیان لەدەستداوە.

ئیالەتی کارالا کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندوستانەوە کەوتە ژێرئاوەوە. لەوئیالەتەدا بەسەدان کەس گیانیان لەدەستدا.

ساڵی پاریش بەهۆی بارانە وەرزییەکانەوە لە هیندوستان ٦٦٧ کەس ، لە نیپال ٨٧، لە بەنگلادیش ٢٨کەس گیانیان لەدەستدابوو.

ک-ش