لە هێندوستان بەهۆی لافاو ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئیالەتی کەرالا-ی هێندوستان، ژمارەی ئەوکەسانەی کە بە هۆی باران بارینی زۆر ولافاو گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٦٤ کەس.

دوایین ئاماری زیانەکانی ئەم لافاوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ئیالەتی پێناریا ڤیژایان ئاشکرا کرا. ڤیژایان وتی، لە ماوەی ٣٥ کاتژمێردا ١٦٤کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن. ڤیژایان ڕایگەیاند کە ئیالەتی کەرالا تووشی قەیرانی جیدی بووە.

یەکێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ڕووداوە سروشتییەکان بۆئاژانسی هەواڵی فەرانسا دوا وتی، ١٣٣١ کەمپ لەئیالەتەکە دامەزراوە و ١٤٧هەزارکەسی تێدا جێگیرکراوە.

بەهۆی لافاو بەدەیان گوند وهەزاران خانوبەرە کاول بوون وگەشتە ئاسمانی ووشکانیەکانیش ڕاگیراوە. ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە ڕزگارکراون.

ک-ش