'لە وڵاتە هەژارەکان شێرپەنجە لەسەدا ٨١ زیاد دەبێت'

ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینیەکانیان لە وڵاتانی هەژار و ئەو وڵاتانەی ئابوری باشیان نییە، تا ساڵی ٢٠٤٠ شێرپەنجە بە ڕێژەی ٨١٪ زیاد دەبێت.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت تا ٢٠ ساڵی تر شێرپەنجە ٨١٪ زیاد دەبێت.

هەروەها وتیشی، لە ساڵی ٢٠١٨ دا ١٨.١ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون. پێشبینیدەکرێت ئەو ژمارەیە تا ساڵی ٢٠٤٠ بگاتە ٢٩ بۆ ٣٧ ملیۆن کەس.

بە پێی پێشبینیەکان شێرپەنجە زیاتر لەو وڵاتانە زیاد دەبێت کە هەژارن و ئابوریان باش نییە.

ف.ق