لە پاریس و مارسیلیا بۆ عەفرین چالاکی ئەنجام درا
لە پاریسی پایتەخت و شاری مارسیلیای فەرەنسا دوو چالاکی ئەنجام درا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین.
لە پاریسی پایتەخت و شاری مارسیلیای فەرەنسا دوو چالاکی ئەنجام درا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین.
شەوی ڕابردوو لەسەر بانگەوازیی جڤاکی دیموکراتی کوردستان لە فەرەنسا دوو چالاکیی لە پاریس و مارسێی ئەنجام درا و تێیاندا پشتگیریی کرا لە عەفرین.
لە چالاکییەکەی پاریسدا، چالاکوانان ئاڵای یەپەگە و یەپەژەیان هەڵکرد و پانکاردی "ستۆپ ئەردۆغان" و "ستۆپ داعش"یان بەرز کردەوە.
لە کۆتاییدا ڕاگەیەندرا، کە ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگیش چالاکییەکەی دیکە لە دژی پیلانەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی عەفرین ئەنجام دەدەن.
هەروەها لە شاری مارسیلیاش، هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان بە دروشمی "عەفرین بەتەنیا نییە"، "ئەردۆغانی بکوژ" و "تورکیای بکوژ" بە هەمان مەبەست چالاکییەکیان ئەنجام دا.
هەرچەند پۆلیسی فەرەنسا چالاکیی هاوڵاتیانی گەمارۆ دا، بەڵام چالاکوانان بەردەوام بوون لە چالاکییەکەیان و هەڕەشەکانی ئەردۆغان و بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان شەرمەزار کرد.