لە چین تا ئێستا ٤٩٠ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

لە چین تا ئێستا ٤٩٠ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبووان لە زیادبووندایە.

هاوکات بەپێی ئامارەکانی لیژنەی تەندروستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە، ژمارەی توشبووان بەو نەخۆشییە بۆ ٢٤ هەزار و ٣٢٤ کەس بەرزبووەتەوە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەش، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هۆنگ کۆنگ تەواوی خاڵە سنووریەکانی بەڕووی شارەکانی تری چیندا داخست.

بۆ یەکەمجار دەسەڵاتدارانی چین دانیان بەوەدانا کەمتەرخەمییان کردووە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو قەیرانە تەندروستییە، هەربۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێنمایی و بڕیاری نوێ لەبارەی خۆپاراستن بەو نەخۆشییە بڵاودەکاتەوە.

دوای تەواوبوونی نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکەی هەرێمی هۆبیش، پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە بکرێتەوە.

ف.ق