لە ڕووسیا یادی زیلان کرایەوە

کوردانی دانیشتووی فیدراسیۆنی ڕووسیا بە مەراسیمێک یادی ٢٣یەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زینەب کناجی ناسراو بە زیلان-یان کردووە.

دوێنێ، لە مۆسکۆ-ی پایتەخت و شارۆچکەی مچورینسکێ-ی سەر بە شاری تامبۆڤ-ی ڕووسیا ، ٢٣یەمین ساڵیادی زەینەب کناجی ناسراو بە زیلان بەبیرهێنرایەوە.

لە ماڵی کوردان لە مۆسکۆی پایتەختی مۆسکۆ، کۆبوونەوەیەکی بەبیرهێنانەوە ڕێکخرا، لە کۆبوونەوەکەدا دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان پێشکەشکرا.

لە شارۆچکەی مچورینسکێ-ش، کوردانی دانیشتووی ئەو شارە، بەبۆنەی ٢٣یەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان-ەوە، مەراسیمێکیان ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا، خانێ موستافایەڤا، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی مچورینسکێ قسەیکرد و پێیوابوو، کە چالاکییە فیداییەکەی زیلان لە ئاستی "مانیفێستی ژنان"دایە، وتیشی: زیلان بە چالاکییەکەی، وەڵامێکی گەورەی دایە هەوڵەکانی پیلانگێڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا .

https://i.imgur.com/cvQ1OUSl.jpg

 

ک-ش