لە ژاپۆن بەهۆی کۆرۆناوە، ٣ هەزار و ٧٠٠ سەرنشینی کەشتیەک گەماڕۆدرا

لە نزیک تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بە هۆی ڤایڕۆسی کۆرۆناوە ٣ هەزار و ٧٠٠ سەرنشینی کەشتیەک گەماڕۆدران.

بەرپرسانی ژاپۆن بۆ لێکۆلینەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی گەشتیاران دەستیان بە کار کرد.

ڕاگەیەنرا لە ناو کەشتیەکەدا ٢ هەزار و ٦٦٦ گەشتیار و هەزاە و ٤٥ کارمەند هەیە و کەشتیەکە سەر بە کپمپانیای دیامۆنگ پرێنسی ئەمریکیە.

بە پێی میدیای ژاپۆن، دوای ئەوەی ئاشکرابوو سەرنشینێکی ٨٠ ساڵەی لە ٢٥ی کانونی دووەمدا لە هۆنگ کۆنگ سواری کەشتیەکە بووە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بڕیار دراوە کەشتیەکە گەماڕۆ بدرێت و ڕیگا نەکرێت سەرنشینان لە کەشتیەکە دابەزن.

لە ژاپۆن تا ئێستا ٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمارنەکراوە.

ف.ق