لە کانێکی خەڵۆزی چیندا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە کانێکی خەڵوزی باشووری ڕۆژئاوای چیندا بەهۆی غازەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە کانی خەڵوزی سۆنگزۆی شاروچکەی چۆنگقینگ کە ١٨٠٠ کیلۆمەتر لە پەکینی پایتەختەوە دوورە، غاز بڵاوبووەوە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی جەماوەری چین ١٦ کرێکاری کانەکە گیانیان لەدەستداوە و بە تەنها کەسێک ڕزگارکراوە کە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ رایگەیاند کە ئەو بۆریەی غاز لە کانەکە دەردەکات سووتاوە و لە ئاستێکی مەترسیداردا غازی کاربۆن مۆنۆکسید بڵاوبووەتەوە.

لە چین کە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی کانی خەڵوزەوە لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە، زۆر جار ڕووداوی مەترسیدار ڕوودەدەن.

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کانێکی خەڵۆزدا ١٥ کەس لە ویلایەتی شانخی گیانیان لەدەستدابوو.

ز.ش