لە کوبا گفتوگۆ لەبارەی دەستوورى نوێ دەکرێت

دەستووری نوێ لە کوبا، لە دوێنێیەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

لە دەستووری نوێى کوبادا باس لە رۆڵى بازاڕ و کەرتى تایبەت و گەشەى ئابووری دەکرێت.

بڕیاریشە لەبارەى ئەوە دەستوورەوە، لە ٢٤ى شوباتی ٢٠١٩دا لە کوبا ریفراندۆمێک بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشەوە گفتوگۆ لەبارەى دەستووری نوێوە دەکرێت.

لە رۆژی ١٩ى ئابەوە تاوەکو ١٥ى تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە زانکۆکان، خوێندنگەکان و گەڕەکەکان کۆبوونەوە و سمینار لەبارەى دەستووری نوێوە بەڕێوەدەچن.

دەستووری نوێی کوبا مانگى تەمووزی ٢٠١٨ لە پەرلەمان کوبا پەسەند کرابوو.

میگل دیاز کانێل سەرۆک کۆمارى نوێى کوبا، کە لە ١٩ى نیسانی ٢٠١٨ەوە بووە بە سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە وتى "هەر هاووڵاتییەکى کوبایى دەتوانێت بە شێوەیەکى ئازادانە بۆچوونى خۆى لەبارەى ئەو دەستوورەوە بخاتەڕوو".

ر.م