لە کۆریای باکوور بەهۆی زریانەوە ٦٠ پرد و ٢ هەزار خانوو ڕووخان

لە کۆریای باکووری بەهۆی زریانی مایساکەوە نزیکی ٦٠ پرد و ٢ هەزار خانوو ڕووخان و لەژێر ئاودا مانەوە.

بەپێی ئاژانسی فەرمی KCNA هەفتەی ڕابردوو بەهۆی زریانی مایساکەوە لافاو دروست بوو.

دوای زریانەکەی مایساکەوە، ئەم هەفتە زریانی هایشین دروست بوو. بەو هۆیەوە ٢ هەزار خانوو ڕووخان.

بەپێی ئاژانسەکە بە درێژی ٦٠ کیلۆمەتر، ٥٩ پرد ڕووخان.

کارەساتی سروشتی لەچاو کۆریای باشوور، لە کۆریای باکووری زیاتر دەبێتە هۆی دروستبوونی کارەسات. لەبەرئەوەی لە کۆریای باکوور دارستان نییە و زیاتر لافاو دروست دەبێت.

ف.ق