گۆشەگیریى سەر ئۆجالان برایە کۆنگرەى حیزبە سۆسیالیستییەکانى ئەوروپا

هەدەپە بەشداریی لە کۆنگرەی حیزبە سۆسیالیستییەکانی ئەورووپا(PES) دا کرد. گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کوردی عەبدوڵا ئۆجالان-ی کردە رۆژەڤی کۆنگرە و ئیدانەى کرد.

شاندەکەى هەدەپە لە هشیار ئۆزسۆی جێگری هاوسەرۆکى هەدەپە و پارلەمانتاری وان بەدیعە ئۆزگۆکچە و نوێنەری بروکسەلی هەدەپە ئەیوب دۆرو پێکهاتووە و بەشدارییان لە کۆنگرەى حیزبە سۆسیالیستییەکانى ئەوروپادا لە شاری لیزبۆنى پایتەختی پرتوگال دا کرد.

هەدەپە لەبارەى بەشداریى شاندەکەیان لە کۆنگرەى حیزبە سۆسیالیستییەکانى ئەوروپادا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "شاندی ئێمە لە چوارچێوەی کۆنگرەکەدا لەگەڵ لایەنە جیاجیاکاندا دانیشنتی پێکهێناوە. پارلەمانتاری ئێـمە بەدیعە ئۆزگۆکچە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان، چالاکیی مانگرتن لە خواردنی لەیلا گیوڤەن پارلەمانتاری ئێمەی جۆلەمێرگ، کەوا یەک مانگە لە لە مانگرتندایە و بارودۆخی سەلاحەدین دەمیرتاشی هێنایە رۆژەڤی کۆنگرەکە."

سەبارەت بە گوشەگیری و چالاکیی مانگرتن لە خواردن ئاگاداریى پێشکەشکرد

جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە ئۆزسۆی لە کۆنگرەکەدا گەشەپێدانی سیاسیی لە تورکیا هێنایە رۆژەڤەوە. ئۆزسۆی لە سەر دەمیرتاش کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادکردنی لە سەر دابوو و لە سەر سیاسەتمەدارە بەندکراوەکانی دیکە گوتی، سزاکانیان بە گوشاری سیاسی بە سەریان دا سەپێندراون. ئۆزسۆی گوتیشی، بە گۆشەگیری و مانگرتن لە خواردنەوە دەکەونە سەردەمی هەڵبژاردنەوە و تاوەکو دێت گوشار لە سەر هەدەپە زیاتر دەکرێت.

سەرۆک وەزیر و وەزیرەکانیش بەشداری کۆنگرەکە بوون

سەرۆکانی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانى ئەوروپا، سەرۆک وەزیر و وەزیرەکانى یەکێتیى ئەوروپاش بەشداری کۆنگرەى حیزبە سۆسیالیستییەکانى ئەوروپا (PES) بوون.

کۆنگرەکە بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوەکانی نوێنەری باڵاى سیاسەتى کاروباری دەرەوەی یەکێتیى ئەوروپا و ئەنتۆنیۆ کۆستای سەرۆک وەزیرانى پرتوگال کۆتایى بە کارەکانى دەهێنێت.

ر.م