لە یۆنان لە دژی ڕادەستکردنی تاشدەمیر چالاکیی ئەنجامدرا

ڕادەستکردنەوە گولیزار تاشدەمیر ژنە سیاسەتمەداری کورد بۆ تورکیا، ناڕەزایی کوردستانیانی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ئەسینا-ی پایتەختی یۆنان ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

دوێنێ، گولیزەر تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی کورد لەلایەن حکومەتی نەوریجەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی کوردستانیان لێکەوتەوە و ئەمڕۆ بۆ شەرمەزارکردنی ئەو نادادییەی نەرویج، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کوردستانیان ڕژانە سەر شەقام و کردەوەکەی دەوڵەتی نەرویج-یان شەرمەزار کرا.

کوردان لەبەر دەم کونسوڵخانەی نەرویج گردبوونەوەیان ئەنجام دا و بەتوندیی ئیدانەی ئەو کارە قێزەونەی حکومەتی نەرویجیان کرد.

بڕیارە، ناڕەزایەتییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بەردەوام بن.

گولیزەر تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی خەڵکی باکوری کوردستان بەمەبەستی چارەسەری تەندروستیی لە نەرویج داوای مافی پەنابەریی کردبوو، شەوی ٢ی تەمووز/١١ی پووشپەر لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە لە شاری ئۆسلۆ دەستگیرکرا و ڕۆژی ٤ی مانگ رادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە.

ک-ش