لەبەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجامدرا
ەبەردەم پەرلەمانی سوید، چالاکی بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ئەنجامدرا
ەبەردەم پەرلەمانی سوید، چالاکی بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ئەنجامدرا
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ستۆکهۆڵم، چالاکییەکەی لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بۆ بۆ پشتگیریی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا، بەیاننامەی هاوبەشی ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ستۆکهۆڵم و ئەنجومەنی ژنانی کوردی ئامارا خوێندرایەوە، تیایدا جەختیان کردەوە، کە گەلی کورد ڕێگا بەوە نادات، کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرش بکەنە سەر عەفرین.
داواشیان کرد، کە ڕای گشتیی جیهانی بە گیان و سووربوونی بەرخۆدانی کۆبانێ، خاوەندراریی لە عەفرین بکەن، هاوکات داوایان لە حکومەتی سوید و یەکێتی ئەوروپا کرد، کە هەڵوێستنیان بەرامبەر دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەن، کە هاوکاریی گرووپە چەتەکان دەکات.