ماکرۆن: تورکیا ڕازی بووە کە داگیرکاری نەکات
فەڕەنسا کە لە سەر بابەتی عەفرین نایهوێت لە هەردوولا بێ، ڕایگەیاند کە تورکیا لە مەترسییەکانی داگیرکاری گەیشتووە.
فەڕەنسا کە لە سەر بابەتی عەفرین نایهوێت لە هەردوولا بێ، ڕایگەیاند کە تورکیا لە مەترسییەکانی داگیرکاری گەیشتووە.
ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، لە کاتی سەردانهكهیدا بۆ توونس ڕایگەیاند؛ «دەبێ هەوڵەکانی تورکیا بۆ داگیرکردن نەبێت.» ماکڕۆن وتیشی: «من لەسەر قسەی خۆمم کە نابێت ئەو هێرشانە بۆ داگیرکاری بێت. قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر ئەو بابهته، نیگەرانییەکانی منی ڕەواندۆتەوە.»
ماکرۆن دهستنیشانی کرد؛ لە قسەکانی چاووش ئۆغڵوو-هوه دیارە کە ئەو هێرشانە تەنیا بۆ ئاسایشی سنوور ئهنجام دراون و تورکیا لەوە زیاتری ناوێت. هەر بۆیەش نیگەرانییەکانی من ڕەوینەوە.
سهرۆكی فهڕهنسا، ڕۆژی سێشهممه دوای نان خواردن لەگەڵ نوێنەری ئەرمەنییەکان، بۆ ڕۆژنامەی «لە فیگارۆ» قسەی کردبوو و دەوڵەتی تورکیای ئاگادار کردبۆوە کە نابێت هێرشەکانیان بۆ سەر باکووری سووریا به مەبەستی داگیرکاری بێت و ئەوە کێشەی زۆری بە دوادا دێت. لە بهرانبهر قسەکانی ماکرۆن، دوێنێ تورکیا ڕایگەیاندبوو کە مەبەستی ئەوان داگیرکردن نییە.
ش. م