ماکرۆن: پەیامە شەڕخوازەکانی تورکیام تۆمار کرد

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، ڕاگەیەنراوەکانی شەڕخوازی دەوڵەتی تورکیان لەبارەی قەرەباخ تۆمار کردووە.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە ڕیگای پایتەختی لەتۆنیا بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، ": پەیامە شەڕخواز و مەترسیدارەکانی تورکیام تۆمار کرد."

دەوڵەتی تورک رایگەیاندبوو، لەدژی ئەرمەنستان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە ئازەربایجان دەکات.

ماکرۆن وتی،" فەڕەنسا بەهۆی پەیامەکانی شەڕخوازی تورکیا کە دەیەوێت بە دەستی ئازەربایجان سەرلەنوێ قەرەباخ فەتح بکاتەوە نیگەرانە و ئەم دۆخە قبوڵ ناکات."

ف.ق