ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل به ناوی Global Footprint Network ده‌ستنیشانی كرد، مرۆڤایه‌تی به ئاستێك گه‌یشتووه كه سه‌رچاوه‌كانی ژیانی خۆی له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌متردا ته‌واو ده‌كات.
ڤالێری گراممۆند له وه‌قفی پاراستنی سرووشتی جیهان (WWF) كه هاوبه‌شی ڕێكخراوی Global Footprint Network-ه، ڕایگه‌یاند: «جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌خێومان بكات، هه‌موو ساڵێك سه‌رچاوه‌كانی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه. به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ساڵێك ته‌واو بێت، ئێمه هه‌تا ١ی ئاب زۆر زیاتر دار، زه‌وی به‌رهه‌مدار و ماسیمان به‌كارهێنا. زۆر كاربۆنمان بڵاوكرده‌وه كه ئۆقیانووس و دارستانه‌كان ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن.»
له ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌قفی پاراستنی سرووشتی جیهان (WWF) ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، مرۆڤایه‌تی گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی دابین بكات، پێویستی به ١.٧ی جیهان هه‌یه.
له ساڵی ١٩٧٠ كاتی تۆماركردن به‌دواوه، سه‌رچاوه‌كانی جیهان هیچ كات به‌م ڕاده‌یه زوو ته‌واو نه‌كراون. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه هه‌تا ٢٩ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٧٠ ته‌واو كرابوو، ساڵی ٢٠١٧ هه‌تا ٣ی ئاب ته‌واو كرابوون.
گراممۆند ده‌ستنیشانی كرد كه به‌هۆی خه‌رجی زێده سه‌رچاوه‌كان زووتر ته‌واو ده‌بن و به‌بیری خسته‌وه كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی خواردنی جیهان فڕێده‌درێت. گرامۆند گوتیشی: «كاتێك ماسی ده‌خورێت و به‌كارده‌هێنرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر زیاد ئه‌مه ده‌كرێت، سیسته‌می خۆنوێكردنه‌وه‌ی جیهان ته‌نگاو ده‌بێت.»
هه‌روه‌ها پیره كاننێت له هه‌مان وه‌قف ڕایگه‌یاند، ئێمه به‌رپرسیاره‌تیی جیاوازمان هه‌ن. وه‌ڵاتانی بچووكی وه‌ك قه‌ته‌ر و لوكسه‌مبورگ كه ژماره‌ی دانیشتوانیان كه‌مه، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له ژینگه ده‌كه‌ن. به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاننێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌س به گوێره‌ی ئه‌و ٢ وه‌ڵاته بژیایه، سه‌رچاوه‌كانی جیهان له ٩ تا ١٩ی شوبات ته‌واو ده‌بوون. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه، ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌س به گوێره‌ی خه‌ڵكی ڤێتنام بژیایه، سه‌رچاوه‌كانی جیهان هه‌تا ٢١ی كانوونی یه‌كه‌م ته‌واو نه‌ده‌بوون.
وه‌قفی پاراستنی سرووشتی جیهان (WWF) بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه پێشنیازی كرد كه شێوه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی شاره‌كان بگۆڕدرێت، وزه‌یه‌كی سه‌وز به‌كاربهێنرێت، خواردن به‌بێ هۆ فڕێنه‌درێت، زێده گۆشت نه‌خورێت و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمۆگرافیانه سنووردار بكرێت.
s.m