نه‌تانیاهۆ: وه‌ڵاتانی عه‌ره‌ب ئیسڕائیل وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌بینن
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی LRTی لیتوانیا گوتی: «ئاشتی له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی عه‌ره‌ب به دژایه‌تیكردنی ئێران به‌دیدێت.»
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی LRTی لیتوانیا گوتی: «ئاشتی له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی عه‌ره‌ب به دژایه‌تیكردنی ئێران به‌دیدێت.»
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، به‌دیهاتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی عه‌ره‌ب، ڕێ بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كاته‌وه. گوتیشی: «ئاشتی له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بیش له سایه‌ی دژایه‌تیكردنی ئێران پێكدێت، هه‌ر بۆیه زۆر وه‌ڵاتی عه‌ره‌ب ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌بینن.»
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل گوتی: «به‌هۆی دژبه‌ری له‌گه‌ڵ ئێران، زۆر وه‌ڵاتی عه‌ره‌بی ئیسرائیل وه‌ك دوژمن نابینن، له‌پێناو تێكشكاندنی هێرشه‌كانی ئێران، ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمان ده‌بینن.»
«ده‌زانرێت كه له‌نێو وه‌ڵاتانی عه‌ره‌ب ته‌نیا میسڕ و ئوردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یمانی ئاشتییان مۆر كردووه، وه‌ڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن، به ئاشتی له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستین، ده‌توانن دان به ئیسرائیل‌دا بنێن.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بنیامین نه‌تانیاهۆ ڕایگه‌یاند، «ئه‌م دۆخه ڕێی بۆ ئاساییبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه و ده‌توانێت ڕێ بۆ ئاشتی خۆش بكات. ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌ب ڕێككه‌وین، ده‌بێته یارمه‌تیده‌ریش بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان.»
s.m